بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵا تاڵەبانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا دەڵێت: هەرێمی کوردستان یاسای تایبەتی خۆی هەیە کە جیاوازە لە یاساکانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق و بۆیەش وەزارەتخانەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی خۆیان خەرج بکەن.
تاڵەبانی وتیشی پەڕلەمانی کوردستان بەنیازە مووچەی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە و زیادی کرد: بەرپرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆی ئیدارە خۆجێییەکانە و حکوومەتی ناوەندیی هیچ بەرپرسیاریەتییێکی لەو بارەوە نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment