به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌حیا زوبه‌یدی وته‌بێژی فه‌رمیی سه‌ركردایه‌تیی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندوووه هێزه‌كانی عێراق له ئێستادا له شنگال بوونیان هه‌یه و پێشمه‌رگه‌ش له قه‌ندیله‌وه نزیكن كه به‌شێكن له سیسته‌می به‌رگریی عێراق و كاری هه‌موو ئه‌م هێزانه پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه.
ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌ش کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنی سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ به كار بهێنرێت به‌ڵام بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی هه‌ر وڵاتێک له ناو خاكی عیراق چاوه‌ڕێی فه‌رمانی سه‌ركرده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: "ئێمه هه‌میشه ئه‌وه‌مان به تورکیا وتوووه به هیچ جۆرێک نامانه‌وێت خاكی عێراق ببێته شوێنی چالاكی و كار دژ به وڵاتانی دراوسێ، ئێمه ڕێز له سه‌روه‌ریی خاكی توركیا و هه‌موو وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌گرین."
یه‌حیا زوبه‌یدی بێئاگاییی خۆی نیشان دا له گرته ڤیدیۆیه‌كانی سه‌ربازانی توركیا له كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گوندی(به‌رمیزه)ی سه‌ر به قه‌زای سۆران و ڕایگه‌یاند: "به ڕاستی ئه‌و ڤیدیۆیه‌مان نه‌بینیوه و له هیچ شوێنێكیش پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه ڕاسته یاخود نا؟"
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ١١ی حوزه‌یران به فه‌رمی ڕایگه‌یاند سوپای تورکیا هێرشی بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانى په‌که‌که له چیای قه‌ندیل ده‌ست پێکردووه.
ماوه‌ى مانگێکیش زیاتره سوپای تورکیا به قووڵاییی نزیکه‌ى ٣٠ کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى بهزاندوووه و ڕۆژانه شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان ئه‌وان و گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌دا ڕوو ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment