چوار حیزبى دیکە لە تورکیا هاتنە بەرەی پشتیوانانی دەمیرتاش

به‌شی تورکیا- تا دێت بەرەی پشتیوانی سەڵاحەدین دەمیرتاس بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا فروانتر دەبێت و لە نوێترین پێشهاتیشدا چوار حیزبی دیکەی باکووری کورستان چوونە ڕیزی پشتیوانانی دەمیرتاش.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەریەکە لە هەر یەک لە حیزبەکانى، حەرەکەتی ئازادی، پارتى ئازادیى کوردستان پاک – PAK، پلاتفۆرمی دیموکراتی کوردستان پەدەکە – PDK و پارتی سۆسیالیستی کوردستان پەسەکە - PSK هاوپەیمانێتییەکیان بە ناوى "هاپەیمانیى کوردستان بۆ هەڵبژاردن" پێکهێنا.

هاوپەیمانى کوردستان بۆ هەڵبژاردن رای‌گەیاند: "بڕیاریان داوە هاوپەیمانى بۆ هەڵبژاردن بەرفراوان بکەن و داوایان لە دەنگدەرەکانیان کرد کە لە خولی یەکەمدا دەنگ بە پاڵێوراوانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى کۆمار لە هاوپەیمانییەکانى جمهوور (جەهەپە و ئی یى پارتی) و میللەت (ئاکەپە و مەهەپە) نەدەن".

هاوپەیمانیى کوردستان بۆ هەڵبژاردن ئاماژەی بەوە داوە "ئەردۆغان و حیزبەکەى گەڕاونەتەوە سەر سیاسەتەکانى پێشووى دەوڵەت و مافە بنەڕەتییەکانى کورد بە هەڕەشە لە دژى "داهاتووی دەوڵەت" دەزانن".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوووە "نزیکەى ٢ ساڵە ئاکەپە لەسەر کێشەى کورد، لە بارەى ماف و ئازادییەکانەوە یەک قسەى نەکردوووە و تەنانەت یەک وشەشی لە دەم نەهاتۆتە دەرەوە. لە جێى ئەوە پەسندى خۆی بە ئەنجامدانى ئۆپه‌راسیۆن و کوشتن دەدات و شانازیى پێوە دەکات".

لە درێژەى راگەیاندراوەکەدا هاتوووە: "قسەکانى ئێستاى ئاکەپە و بەرنامەکانى هەڵبژاردنى ئەوە دەردەخات، کە درێژە بە سیاسەتە ترسناکەکەى دەدات".

هاوپەیمانیى کوردستان بۆ هەڵبژاردن ئەوەشى خستۆتەڕوو "لەبەر ئەوانە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیى کۆماردا دەنگ نەدەن بە ئەردۆغان، کە سیاسەتی فەرمیى نکۆڵی کردن و ئینکار و توانەوە و سڕینەوەی کورد بەڕێوە دەبات".

هاوپەیمانییەکە داواشى کردوووە: "جگە لە دەمیرتاش دەنگ بە هیچ یەک لە پاڵێوراوەکانى ترى سەرۆکایەتیى کۆمار نەدەن و ئەوەشیان نووسیوە "ئەو هەڵوێستەى ئێمە بوار دەڕەخسێنێت، کە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى کۆماردا، دەستى کورد بەهێزتر بێت تا وەکو کورد ڕۆڵیکى چارەنووسساز بگێرێت".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15570

Your Comment

You are replying to: .
captcha