بهپێی ههواڵی کوردپرێس، پێشتر میدیای فەرمی یەكێتیی بڵاوی كردبۆوە كە باری تەندروستیی عەبدولڕەزاق فەیلی ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری پزیشكی فروق كراوە.
بڕیاره كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی پێنجشەممە تەرمی عەبدولڕەزاق فەیلی له مزگهوتی ئهحمهدی حاجی عەلییەوە بهڕێ دەكرێت بۆ گردی سهلیم له شاری سلێمانی و لهوێدا بەخاک دەسپێردرێت.
عهبدولرهزاق عهزیز میرزا ناسراو به (عهبدولرهزاق فهیلی) ساڵی 1945 لەدایكبوووە و چهندین پله و پۆستی جیای له حزب و حكوومهتی ههرێم وەرگرتوووە.
عەبدولڕەزاق فەیلی جگه له دهستهی دامهزرێنهری یهكێتی، پێشتر پۆستی وهزیری پهیوهندی و هاوكاری ههبوووه له ئیدارەی سلێمانی.
ماوهیێكیش لێپرسراوی مهكتهبی رێكخستنی یەكێتی بوووە و دوایین پۆستیشی بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهرهوهی یهكێتی بوووە.
مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بهیاننامهیێكی بۆ كۆچی داویی عهبدولڕهزاق فهیلی یهكێک له دهستهی دامهزرێنهرانی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاو كردهوه.
لهو بارهوه مهكتهبی سیاسی بهیاننامهیێکی بڵاو کردهوه، دهقی بهیاننامهکه:
بەداخ و پەژارەیێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سەركردە و و دامەزرێنەرێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان عەبدولرەزاق فەیلی رادەگەیێنین، گەلی ئازادی خوازی كوردستان
كەسوكاری شەهیدان
هاوسەنگەرانی سەرۆک مام جەلال
ئەی فەیلییە مەینەت بارەكان
هەڤاڵانی یەكێتی
مەكتەبی سیاسی ی.ن.ک بە داخ و پەژارەیێكی قوڵەوە، بە خەم و كەسەرێكی ناخ هەژێنەوە هەواڵی كۆچی دواییی عەبدولرەزاق فەیلی یەكێكی تر لە دامەزرێنەرانی یەكێتی، دوای كەمتر لە مانگێک لە كۆچی دواییی كاک عادل موراد فەیلی دامەزرێنەرێكی تری یەكێتی كاكە رەزاقیش بەرەو جیهانی سەروەریی كوردستان و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی و گەلەكەی دڵە هەمیشە پڕ لە ئومێدەكەی لە لێدان كەوت، جەماوەری دڵسۆزی یەكێتی.
عەبدولرەزاق فەیلی لە ناو چەوساندنەوەی نەتەوایەتی و سیاسەتی ستەمكاری بەرامبەر فەیلییەكان و پەروەردەی كۆڵنەدان بوو، لە شەستەكانەوە وەكوو لاوێكی شۆڕشگێڕ ئەركی تێكۆشانی هەڵگرتوووە و زیاتر لە نیو سەدە بۆ یەک رۆژیش پشووی نەداوە و هەردەم لە سەنگەری رزگاری و دیموكراسی و عەدالەتخوازیدا بوووە.
لە دامەزراندنی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە لەسەر دەستی شەهید شەهاب و بە هاوڕێتی شەهید ئارام و رابەرایەتی مام جەلال رێبازی چەپی دیموكراسی گرتۆتەبەر، لە دوای خیانەتنامەی 6 ی جەزائیریشەوە دەستبەجێ خۆی دەگەیەنێتە سووریا و شانبەشانی سەرۆک مام جەلال دەبێتە یەكێک لە وەفادارترین تێكۆشەرانی یەكێتی، لە بواری رێكخستن، راگەیاندن و دیبلۆماسی چالاكیی جەماوەری و هەڵمەتەكان دژی فاشییەكان پشووی نەداوە، كاک رەزاق كەسایەتییێكی هێمن، پاك، بێباک، فیداكار، راستگۆ، دڵسۆز بۆ راێبازەكەی و رابەرەكەی و هاورێكانی بوووە، دژی هەڵپەهەڵپ و هەڵپەرستی و خۆپەرستی هەمیشە یەكێتی ناو یەكێتی یەكڕیزی كوردایەتی و هاوهەڵوێستی دیموكراتی خوازان، ئامانجی دوور و نزیكی بوووە.
بەداخەوە ئەو تێكۆشەرە دێرین و سەنگین و پڕاو پڕ لە ئومێدە، ماوەیێک بوو دووچاری نەخۆشی ببوو، سەرەنجام هەر بەهۆی نەخۆشییەوە چاوی دوور لە كینە و چرای پڕ رووناكی ژیانی لێكنا و كوردستان ئاوایی لە كورد و كوردستان و هاوسەنگەرەكانی كرد.
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كاتێكدا هەواڵی ئەم كۆسپە جەرگبڕە بە گەلەكەمان رادەگەیێنێت لە هەمان كاتدا پەیمان دووپات دەكاتەوە كەوا یەكێتییەكەی مام جەلال و عەبدولرەزاق، وەكوو فێرگەی رەوشتی بەرزی كوردایەتی و حزبایەتی و هاوڕێیایەتی، لە ویژدانماندا بە نەمری دەمێننەوە.
سڵاو لە پاكی و بێباكی كاک رەزاق فەیلی
هەزاران رەحمەت لە ئارامگاكەی
مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ک
13/6/2018
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment