بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئیرەج مەسجدی شەوی چوارشەمە لەگەڵ فەرمانبەرە ئێرانی و عێراقییەکانی باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا بەربانگی کرد و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق گەشتۆتە ڕەقەمی 10 ملیار دۆلار.
ناوبراو جەختی کردە سەر پشتگیری کردنی ئێران لە حکوومەت و گەلی عێراق و گوتیشی ئێران بەشداری دەکات لە پڕۆسەی ئاودانکردنەوەی عێراقی پاش شەڕی داعش.
مەسجدی دووپاتیشی کردەوە ئێران ئامادەیە بۆ فراوان کردنی هاوکاریی بازرگانی و سەرمایەدانەریی بازرگانانی ئێران و بەتایبەت لە دوو کەرتی کارەبا و غاز، ئەوەش لە بەر هاوبەشیی کەلتووری و مێژوویی و سیاسیی نێوان گەلانی ئێران و عێراق.
باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕێژەی ئەو زیارەتکارانەشی ئاشکرا کرد کە ساڵانە سەردانە شوێنەوارە پیرۆزەکانی عێراق دەکەن و ڕەقەمەکەش زیاتر لە 6 ملوێن کەس بوو.
Your Comment