له‌ هه‌ولێر  9 تاوانبار ده‌ستگیر کران که‌ 7 تاوانی كوشتنیان ئه‌نجام داوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ شاری‌ هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رۆژانی‌ جه‌ژن راگه‌یه‌ندرا و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی‌ 61 تاوانبار ئاشكرا ده‌كات و جۆری‌ تاوانه‌كانیشیان راده‌گه‌یێنێت و هاتوچۆی‌ شاره‌كه‌ش هۆشداری‌ به ‌شۆفێران ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر رای‌گه‌یاند: له‌ ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان لیژنه‌كانیان 150 سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه‌ و 130 سه‌رپێچیان تۆمار كردوووه‌ و 15 شوێن به‌هۆی سه‌رپێچی گه‌وره‌وه‌ داخراون، 95 كه‌سی سه‌رپێچیكار ده‌ستگیركراون و به‌بڕی 17 ملیۆن دینار غه‌رامه‌ش بۆ به‌شێک له‌و شوێنانه‌ كراوه‌ كه‌ پابه‌ندی یاسا و رێنمایه‌كان نه‌بوون.

وتیشی: گرێبه‌ستی ئه‌و به‌ڵێنده‌ره‌ی خۆراک بۆ به‌ندینخانه‌كان دابین ده‌كات، به‌هۆی كه‌موكورییه‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

لای‌ خۆشیه‌وه‌، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رای‌گه‌یاند: پلانی ئه‌منی رۆژانی جه‌ژن له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست پێده‌كات و تارۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی: له‌ دوو مانگی رابردوودا 41 تاوان ئه‌نجام دراوه ‌و تێیدا 61 تاوانبار ده‌ستگیر كراوه‌، 7 تاوانی كوشتن هه‌بوووه‌ و 9 تاوانبار ده‌ستگیر كراون، دوو تاوانباریش ئۆتۆمبێلیان دزیوه‌ و ده‌ستگیركراون، 49 تاوانباری تر كه‌ ده‌ستگیركراون 32 تاوانی دزی كردنیان ئه‌نجام داوه‌.

لیوا هێرش ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ولێر رای‌گه‌یاند: پلانی رێكخستی هاتوچۆ له‌ رۆژێک به‌ر له ‌جه‌ژنه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، له‌ شوێنه‌ پێویسته‌كان كارمه‌ند دانراوه‌ و رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شاریش سه‌رجه‌میان مه‌فره‌زه‌ی هاتوچۆیان بۆ دانراوه ‌و كامێراكانی چاودێری له‌ رۆژانی جه‌ژن له ‌ده‌ره‌وه‌ی شار به‌رده‌وام ده‌بن له‌ چاودێری هاتوچۆ و تۆماركردنی‌ تیژڕه‌وی‌ شۆفێران.

سه‌رچاوه‌: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15555

Your Comment

You are replying to: .
captcha