به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بهSNNی راگه‌یاند: پێشتر ئێمه تانه‌مان له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوه كه تایبه‌ت بوو به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، چونكه ناكرێت ده‌نگی 210 هه‌زار هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان پووچه‌ڵ بكرێته‌وه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بكرێت و ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئه‌وا هه‌ڵویستی توندمان ده‌بێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی هۆشداریشدا كه ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵیش پشتیوانی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات ئه‌وكات هه‌ڵویستی توندمان ده‌بێت و بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین.
ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی عیراق بڵاوی كرده‌وه ناتوانرێت بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕابگرێت كه تایبه‌ته به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment