وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەبارەی سووتانی سندووقەكانی دەنگدان هاتە دەنگ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ئیدانەی هەموو هێرشێک دەكەن بۆ سەر پڕۆسەی دیموكراسی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیكۆڵ تۆمسۆن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەمڕۆ لە لێدوانێكی بۆ خەندان وتی: "هانی هەموو لایەنە عێراقییەكان دەدەین نیگەرانییەكانیان لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە بەگوێرەی یاسای عێراق چارەسەر بكەن" و دەشڵێت پاڵپشتی لە داواكەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی متمانە پێكراو بكرێت لە سكاڵاكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی 12ی ئایار.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەمەریكا پشتیوانی ئەو نەریتە سیاسییە دەكات كە لە ساڵانی رابردوودا، هەرسێ سەرۆكایەتی كۆمار و وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران لە نێوان كورد و شیعە و سونەدا دابەش كراوە وتەبێژەكەی ئەمەریكا وتی: "ویلایەتە یەكگرتووەكان پاڵپشتی دەكات لە عێراقێكی فیدراڵ و خۆشگوزەران و یەكگرتوو دیموكراتی.

لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی چۆن پڕۆسەی سیاسیی عێراق رزگار بكرێت بارودۆخەكە بەرەو شەڕ نەڕوات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند: "لەوبارەیەوە هیواردارین بگەڕێنەوە بۆ حكوومەتی عێراق".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15551

Your Comment

You are replying to: .
captcha