به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشى: "ئێران ساڵانێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به دروست كردنی ئه‌و به‌نداوه كردوووه كه ده‌بوو له‌و كاته‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێبگه‌یشتایه له‌وه‌ی ئێران به ته‌مای چییه و مشووری خۆی بخوات".
نازم ده‌باغ ده‌شڵێت: "ئێران جارێكى دیكه‌ش ئاوی زێی بچووک له داهاتوودا ده‌گرێته‌وه به‌ڵام به ڕێژه‌ی 100% ئاوه‌كه ناگرێته‌وه و ده‌یه‌وێ ئه‌و به‌نداوه پڕ بكاته‌وه كه دروستی كردوووه.
شایانی باسه؛ ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه كه ئێران ده‌ستى به گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووک له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كردوووه به‌ڵکوو ساڵی ڕابردووش له ڕۆژی 10ی ته‌مووزدا ئاوی زێی بچووكی وشک كرد و بوووه هۆی له‌نێو چوونی سامانی ماسی له‌و ناوچه‌یه و زیانی زۆر به به‌رهه‌می كشتوكاڵی گه‌یشت سه‌رباری دروست بوونی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ چه‌ند ناوچه‌یێک به تایبه‌تی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment