به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌یاد سامۆک وته‌بێژی دادگای فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 13ی6ی 2018 دادگای فیدراڵی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی مدحت مه‌حموود كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی بڕیاری تایبه‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره 45ی ساڵی 2013.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوووه كه دادگای فیدراڵی دوای راوێژكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كه تایبه‌ته به‌ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره و وه‌رگرتنی بۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر تانه‌دان له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه و ئه‌و كات بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه ده‌دات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا ناتوانین جێبه‌جێ كردنی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن رابگرین، بۆیه پێویسته بۆچوونی به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت تا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بدرێت.
سه‌رچاوه: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment