عێراق كاروانی دووه‌می فڕۆكه‌ی جه‌نگیی تی 50ی كوریای وه‌رگرت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یی ھێزی ئاسمانیی عێراق كاروانی دووه‌می فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری (تی 50)ی دروست كراوی كوریای باشووری وه‌رگرت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌یی ھێزی ئاسمانیی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه ‌كردوووه‌، كاروانی دووه‌می فڕۆكه‌ی (تی 50)ی كوریای باشووری راده‌ست كراوه‌ كه ‌پێكھاتوووه‌ له‌ شه‌ش فڕۆكه‌.

فه‌ریق روكن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین فه‌رمانده‌ی ھێزی ئاسمانیی عێراق رای‌گه‌یاندوووه‌: فڕۆكه‌ی جه‌نگیی (تی 50) به ‌یه‌كێک له‌ فڕۆكه‌ پێشكه‌وتوووه‌كان داده‌نرێت له ‌رووی ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی چاودێری و زۆر به ‌وردی ده‌توانێت ئامانجه‌كان بپێكێت.

سه‌رچاوه‌: PUKmedia

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15530

Your Comment

You are replying to: .
captcha