کوردپرێس:
جەلال قەڵاشاخانی بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیریی پارێزگای کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند بانگهێشتنامەی سێزدەهەمین مێهرەجانی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ڕۆژانی 10 بۆ 14ی خەرمانان (ئەیلوول) بەبەشداریی شانۆکارانی نێوخۆی ئێران و هونەرمەندانی بیانی بەڕێوە دەچێت و تا ئەم کاتە 527 بەرهەم نێردراوە بۆ ناوەندی بڕیاردانی فستڤاڵەکە ئەوەش لە 30 پارێزگای ئێرانەوە.
ناوبراو زیاتر گوتی: 460 بەرهەمی نێردراو لە بەشی ئازاد و 67 بەرهەمیش لە بەشی کەلتووری و نەریتیدا بەشداریی فستیڤاڵەکەیان کردووە و کۆی بەرهەمی نێردراو تا ئەم کاتە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا 24 هەڵکشانی بەخۆوە بینیوە.
هەموو ساڵێک لە شاری مەریوانی کوردستانی ئێران فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام بە بەشداریی تیمی ناوخۆ و بیانی بەڕێوە دەچێت و ئەو مێهرەجانەش ساڵانە پێشوازیی فراوانی لێدەکرێت و شاری مەریوان وەکوو پێتەختی شانۆی سەرشەقام ناوی لێدەبرێت.
Your Comment