بەرپرسی کوشتنە بە کۆمەڵەکانی داعش لە مووسڵ دەستگیر کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ڕای‌گەیاند: چەکدارێکی داعشیان لە باکووری شاری مووسڵ دەستگیر کردوووە کە بەرپرس بوووە لە کوشتنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئەحمەد عوبەیدی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند: "هێزە ئەمنییەکان توانیویانە حارس ئەبوو سیف هیلالی کە پێشتر داواکراو بوووە لە ناحیەی ڕەشیدیەی باکووری مووسڵ دەستگیر بکەن کە لەگەڵ کوڕەکەی زیبان هیلالیدا بوووە."

ئەحمەد عوبەیدی یەکێک بوووە لە کەسە دیارەکانی ناو داعش و بەرپرس بوووە لە نەینەوا و بەرپرس بوووە لە کوشتنی زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کەس لە تەواوی پارێزگاکە لە ساڵی ٢٠١٤وە.

هاوکات هێزێکی سەر بە پۆلیسی نەینەوا دوێنێ توانیویانە چەکدارێکی دیکەی داعش دەستگیر بکەن و لە میانی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی تلسقۆف و بەنداوی مووسڵیشدا برایێک و کوڕێکیان کوشتوووە کە لەناو داعشدا بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15519

Your Comment

You are replying to: .
captcha