توركیا زیاتر له‌ 100 كه‌س ڕاده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات

به‌شی تورکیا- سه‌رچاوه‌یێک له‌ خاڵی سنووری گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل ئاشكرای ده‌كات ڕۆژی سێشه‌مه‌ 12ی حوزه‌یران توركیا زیاتر له‌ 100 په‌نابه‌ری ڕاده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێم كرد که‌ له‌ ئاوى ئه‌درنه‌ی‌ نێوان توركیا- یۆنان ده‌ستگیر کرابوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌كه‌ نه‌یویستوووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت و به ‌سۆمه‌ریه‌ نیووزی ڕاگه‌یاندوووه‌: ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا زیاتر له‌ 100 په‌نابه‌ریان له ‌سنوری ئیبراهیم خه‌لیل ڕاده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كردوووه‌ که‌ له ‌نێو په‌نابه‌ره‌كان منداڵ و ئافره‌‌تیش هه‌یه‌ .

حکوومه‌تی تورکیا به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌ستگیریان ده‌کات به‌ڵام هه‌ندێک جار دوای هه‌وڵی فیدراسیۆن و رێکخراوه‌کان به‌شێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ ئازاد ده‌کرێن.

به‌ هه‌ماهه‌نگیی حکوومه‌تی تورکیا و هه‌رێمی کوردستان به‌یانیی رۆژی سێشه‌ممه‌ 12-6-2018 تورکیا به‌ ڕێگای وشکانی له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خابوور- ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ زیاتر له‌ 100 که‌سی ڕاده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15515

Your Comment

You are replying to: .
captcha