عه‌بادی: ڕێگه‌ ناده‌ین تورکیا له‌ خاکی عێراقه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بدات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕه‌تی كرده‌وه‌ ڕێگه‌ به توركیا بدرێت له ‌ناو خاكی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ‌میانی پێشكه‌ش كردنی وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕای‌گه‌یاند: عێراق‌ و توركیا هیچ ڕێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی توركیا له‌ ناو خاكی عێراقدا نییه‌.

عه‌بادی لێدوانه‌کانی تورکیاشی له‌باره‌ی هێرش کردنه‌ سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) له‌ قه‌ندیل به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌سف کرد.

لێدوانه‌کانی عه‌بادی له‌ کاتێکدایه‌ وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌ نوێترین لێدوانیدا ڕای‌گه‌یاندبوو ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ر یه‌ک له‌ عێراق و ئێرانیان وه‌رگرتوووه‌ بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر په‌که‌که‌ له‌ چیاکانى قه‌ندیل.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15511

Your Comment

You are replying to: .
captcha