بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادوەر عەبدولسەتار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: دادوەر فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەگەڵ بەرپرسی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادرن و دادوەرانی بەرپرسی جێبەجێ کردنی کارەکانی ئەنجومەنەکە دیداری کردووە.
بە وتەی بەیرەقدار لەو چاوپێکەوتنەدا دادوەر فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، وێڕای تاوتوێی میکانیزمی جێبەجێ کردنی پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان کە حەفتەی ڕابردوو لە لایەن نوێنەرانی پەڕلەمانەوە پەسەند کرا، جەختی کردووە لەسەر ئەوەی کە ئەو پڕۆژە یاسایە بە شێوەی پسپۆڕانە و شەفاف بە مەبەستی گەیشتن بە دادپەروەری دەبێت جێبەجێ بکرێت.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment