بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی کە لە عێراقەوە دەگەنە دەست باس لەوە دەکەن کە ژمارەیێک لە سەرکردە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە دەستیان کردووە بە باس کردن لەسەر بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژادرنی پەڕلەمانیی مانگی ڕابردووی زاینی و هەروەها بەڕێوە بردنی دووبارەی ئەو هەڵبژاردنە لەگەڵ هەڵبژادرنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوودا.
سەرچاوەیێکی نزیک لە هاوپەیمانیی نیشتمانی بە سەرکردایەتیی ئەیاد عەلاوی ڕایگەیاند: ئەگەری پێکهێنانی ئیئتیلافی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن بە بەشداریی عەلاوی، سەلیم جبووری سەرۆکی پەڕلەمان، بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەرەوەری و ژمارەیێک لە ڕەوتە کوردییەکان و سیاسەتوانی شیعە هەیە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە کە ناوی نەدرکێندراوە ئیئتیلافی نوێ لە ژێر ناوی «دەستەی 10ی حوزەیران» پێکدێت کە ئاماژە دەدات بە ڕۆژی سووتاندنی کۆگای سندووقی ههڵبژاردنی پەڕلەمانیی عێراق لە ناوچەی ڕەسافە لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا.
سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە ئەو ئیئتیلافە نوێیە خوازیاری بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی لە عێراقە تاکوو دەوڵەت و پەڕلەمانی داهاتووی عێراق لە بێ ئابڕوویی دوور بکەۆنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment