به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی کوردستان 24 له زاری ڕۆژنامه‌ی هرالدی سکۆتله‌ند ڕایده‌گه‌یێنێت: هێزه‌کانی سکۆتله‌ند به مه‌به‌ستی هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ڕه‌وانه‌ی عێراق کران و له‌و پێناوه‌دا مه‌شق و ڕاهێنانی پێویستیان به هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق کردوووه.
هێزه‌کانی سکۆتله‌ند مه‌شق و ڕاهێنانی پیاده، ڕاهێنانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی پێشکه‌وتوو، ته‌کنیکی پزیشکیی شه‌ڕ و لێهاتووییی ئه‌ندازیارییان فێری هێزه عێراقییه‌کان کردوووه.
ڕۆژنامه‌ی هرالد سکۆتله‌ند ئاماژه به‌وه ده‌کات که له داهاتوویێکی نزیکدا زیاتر له 500 هێزی سکۆتله‌ند به‌ره‌و وڵاته‌که‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌شڵێت: هێزه‌کانی سکۆتله‌ند مه‌شقیان به ڕاهێنه‌رانی سه‌ربازیی خۆجێیی کردوووه و به دوای ئه‌وه‌ی که عێراقیان به‌جێهێشت ئه‌و ڕاهێنه‌رانه ده‌توانن له داهاتوودا مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌کانی دیکه‌ی عێراق بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment