به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ھێزێکی زۆری ئه‌مریکا که چه‌کی قورس و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان پێ بووه له شه‌رگاته‌وه به‌ره‌و مه‌خموور ھاتوون و دواتر له ڕێگه‌ی بازاڕگه‌ی مه‌خمووره‌وه به‌ره‌و سنووری ھه‌ولێر و پێشمه‌رگه ڕۆیشتوون.
ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی کۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌کێتی به SNNی ڕاگه‌یاند "ھێزه‌کانی ئه‌مریکا بنکه‌یێکیان له سنووری مه‌خموور ھه‌یه به‌ڵام بنکه‌یێکی زۆر بچووکه و شه‌وی ڕابردووش به‌ره‌و سنووری ھه‌ولێر جووڵه‌یان به ھێزه‌که‌یان کردوووه."
ناوبراو وتیشی: "دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ھێزێکی زۆری ئه‌مریکا له شه‌رگاته‌وه به‌ره‌و ڕێگه‌ی (مه‌خموور ـ ھه‌ولێر) تێپه‌ڕین و به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی منیش ھێزه‌که به ئاراسته‌ی ھه‌ولێر جووڵه‌ی پێکراوه به‌ڵام مه‌به‌ست له ھاتنیان نازانین چییه."
ڕه‌شاد گه‌لالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد "ھێزه‌که شه‌رگاتیان به‌جێھێشتوووه و به ئاراسته‌ی ھه‌ولێر ڕۆیشتوون به‌ڵام له که‌ندێناوه که سنووری دیبه‌گه‌یه و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دایه نه‌زانراوه به‌ره‌و کوێ چوون ئاخۆ چوونه‌ته ناو ھه‌ولێر یاخود نا به‌ڵام چوونه‌ته سنووری پێشمه‌رگه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment