بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئێواره‌ی ڕۆژی 11ی حوزه‌یرانی 2018 له ‌په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا مه‌سعوود بارزانی هاوخه‌می خۆی بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ده‌ربڕی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ میانی په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیی نێوانیان به ‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ كۆچی دواییی مام حه‌مید مامی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ مه‌سعوود بارزانی پرسه ‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆی گه‌یانده‌ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و ئومێدی خواست ئه‌مه‌ دوا كۆست و ناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێ و خوای گه‌وره‌ كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

له‌ به‌رامبه‌ردا كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ سوپاسی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی كرد.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15481

Your Comment

You are replying to: .
captcha