به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌باره‌ی شاری مه‌نبه‌ج که ئه‌و ڕێککه‌وتنه وه‌ک نه‌خشه‌ڕێگای داهاتووی ئه‌و شاره ناوی لێده‌برێت له لێدوانه‌کانی مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌لاڕێدا براوه و له ڕاستیدا زۆر شه‌فاف نییه.
پاش ئه‌و ڕێککه‌وتنه که ڕۆژی 4ی جوون پاش دیدار له‌گه‌ڵ چاووش ئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی ڕاگه‌یێندرا چاووش ئۆغڵۆ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی به جۆرێک پیشان دا که چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) –که مه‌نبه‌جیان له بنده‌ست گرووپی تیرۆریستیی داعش ئازاد کرد- له‌و شاره ته‌زمین ده‌کات.
ئاکدۆغان ئۆزکان ڕۆژنامه‌وانی تورک له وتارێک له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی T24دا نووسیی: له ڕاستیدا ئه‌و ڕێککه‌وتنه ئه‌وه‌ند ڕوون و ئاشکرا نییه. ئه‌گه‌ر له ده‌قی ڕێککه‌وتنه‌که ورد ببینه‌وه ده‌ریده‌خات که ئه‌و ڕێککه‌وتنه له ڕاستیدا نه‌خشه‌ڕێگا نییه به‌ڵکوو تێیدا ته‌ئکید کراوه که گرووپی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و تورکیا که سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ته‌نگه‌ژه له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج پێکهات لێکۆڵینه‌وه‌کانیان درێژه پێ ده‌ده‌ن.
ئۆزکان پێشی وایه ئه‌و ده‌قه به جۆرێک نووسراوه که هه‌م تورکیا و هه‌م گرووپه کوردییه‌کان ڕازی ده‌کات.
ناوبراو له ئه‌نجامدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که چاوه‌ڕواننه‌کراوه ئه‌و ڕێککه‌وتنه چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له شاری مه‌نبه‌ج له داهاتووی نزیکی لێبکه‌وێته‌وه و به‌رپرسانی تورکیش سه‌ره‌ڕای ئه‌و شته‌ی که له ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یێنن و ئیدعای ده‌که‌ن ئاگاداری ئه‌و ڕاستییه‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئه‌حواڵ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment