نێچیرڤان بارزانی گۆڕانكاری‌ له‌ دوو پۆست ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانگاری له‌ دوو پۆستی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات و له‌ نووسراوێكیشدا پۆسته‌ نوێیه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات.

کوردپرێس- به‌پێی نووسراوی ژماره ‌(2661) كه‌ ڕۆژی 5ی 6ی 2018 ده‌رچوووه‌ و واژۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌ بڕیار دراوه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی (د.هه‌ڵۆ مسته‌فا كاكه‌ ره‌زا) له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌ ناونیشانی (ڕاوێژكار) بۆ سه‌ر میلاكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ و دانانی له ‌پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌.

هه‌ر له ‌نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمدا ئاماژه‌ به ‌گۆڕانگارییێكی دیكه‌ كراوه ‌و هاتوووه‌: "بڕیار دراوه‌ به ‌گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی (سه‌مه‌د محه‌مه‌د حسێن) كه‌ ئێستا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی له‌ئه‌ستۆیه‌ بۆ سه‌ر میلاكی ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه.‌"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15471

Your Comment

You are replying to: .
captcha