سه‌عید كاكه‌یی: تا دوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن ناتوانن بچنه‌ نێو باڵه‌خانه‌ی كۆمیسیۆنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سڕكراوی كۆمیسیارانی سه‌ر به ‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: "تا دوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به ‌ده‌ست ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن بۆیان نییه‌ بچنه‌ نێو باڵه‌خانه‌ی كۆمسیۆنه‌وه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سڕكراوی كۆمیسیارانی سه‌ر به ‌كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له ‌ئێستادا كاره‌كانی سڕكراوه‌‌ و ڕێگه‌یان پێنادرێت بچنه‌ نێو باڵه‌خانه‌ی كۆمیسیۆنه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كاری هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ‌ده‌ست ته‌واو ده‌بێت."

سه‌عید كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئاواره‌كان‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 20 كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌و دۆخه‌ نوێیه‌ی هاتوووه‌ته‌ ئاراوه‌ ده‌كه‌ون و له‌ بری ئه‌وان 20 كاندیدی دیكه‌ شوێنیان ده‌گرنه‌وه‌.

سه‌عید كاكه‌یی له‌باره‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێویسته‌ بۆ ڕاهێنانی كارمه‌ندانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ‌ده‌ست ده‌شڵێت: "ئه‌و كاره‌ دوو بۆ سێ ڕۆژی پێویست ده‌بێت تا ئه‌و كه‌سانه‌ی به ‌ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستن و ڕێنمایی‌ و ڕاهێنانی پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌ربگرن."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15470

Your Comment

You are replying to: .
captcha