به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێکدا خالید عه‌تییه ڕایگهیاندوووه که داواییێکیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودیه کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی سه‌رژمێری دانیشتوان ژماره‌ی حاجیانی عێراق بۆ ئه‌مساڵ زیاد بکات.
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق باسی له‌وه‌ش کرد که سعوودیه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواکه نیشان دا و ژماره‌ی حاجیانی عێراق له ٣٣ ھه‌زار و ٦٩٠ حاجی بۆ ٣٨ ھه‌زار زیاد کردوووه.
خالید عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه که ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره ئه‌م زیادکردنه له پارێزگاکاندا به تیر و پشک به سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا دابه‌ش ده‌کات که ناویان ده‌رده‌چێت.
له ٢٥ی مانگی ئاداری ڕابردوودا ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره ڕایگه‌یاندبوو ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ به‌جێ گه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بۆ ئه‌مساڵ ده‌چنه سعوودیه ٣٣ ھه‌زار که‌سه.
سه‌رچاوه: میلله‌ت پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment