به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاوی كرده‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه 11ی حوزه‌یران به سه‌رپه‌رشتیی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و به ئاماده بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕاپۆرته‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری و مه‌شق پێشكه‌ش كران و ئامار و داتای ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ناوچه جیاجیاكان خرایه ڕوو و هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر جموجوڵی چه‌كدارانی داعش له سنووری نێوان سووریا و عێراق.
دواتر جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی خوله‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان كرایه‌وه بۆ زیاتر راهێنان و پته‌وكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت پرسیار له نوێنه‌ری وڵاتی كه‌نه‌دا كرا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ئه‌و وڵاته له هاوپه‌یمانیی دژی داعش ڕوونی كرده‌وه كه بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی هه‌یه جێگۆڕكێ كردنی هێزه‌كانیانه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكیتر.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment