ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم 10 دادوه‌ری پێداچوونه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ده‌ستنیشان كردنی 10 دادوه‌ری وه‌ک دادوه‌ری پێداچوونه‌وه‌ دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان 10 دادوه‌ر بۆ دامه‌زراندنیان وه‌ک دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ ده‌ستنیشان كراون.

له‌و نووسراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ پاش سوێندخواردنیان له‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌و دادوه‌رانه‌ له ‌پۆسته‌كانیان وه‌ک دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ ده‌ست به‌كار ده‌بن.

ناوی دادوه‌ره‌كان بریتییه‌ له‌:

نه‌شئه‌ت ئه‌حمه‌د ڕه‌شید

سامح عوسمان یونس

محه‌مه‌د مسته‌فا مه‌حمود

عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن

له‌تیف عوسمان شه‌ریف

خدر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د

شوان محێدین عه‌لی

كه‌مال عه‌بدوڵا ڕه‌فیق

هاشم عه‌بدولحامید محه‌مه‌د

مسته‌فا گه‌یلان عومه‌ر

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15452

Your Comment

You are replying to: .
captcha