ریفراندۆمێكی گشتی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌یاد عه‌للاوی، جێگری سه‌رۆک كۆماری عێراق و هاوكات سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی داواي كرد ریفراندۆمێكی گشتی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت، یانیش هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ئه‌نجام بدرێت‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌یێكدا كه‌ له‌ نووسینگه‌ی عه‌للاوی ده‌ركراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه: "ئه‌و داواكارییه‌ی عه‌للاوی دوای ئه‌و ساخته‌كاری و زیاده‌ڕۆییه‌ مه‌ترسیدارانه‌ هاتووه‌، كه‌ سه‌رجه‌م سنووره‌كانی به‌زاندووه‌ و دواجار په‌لی بۆ دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنیش هاوێشت".

عه‌للاوی دووپاتی كرده‌وه‌ "به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخه‌كه‌ كه‌ كێشه‌ و‌ ئاڵۆزییه‌كان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان لێهاتوون‌ و چاره‌سه‌ره‌كان سه‌خت بوونه‌، به‌تایبه‌ت دوای سووتانی سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا، هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌شێكن له‌ زنجیره‌ سیناریۆكانی له‌بار بردنی هه‌ڵبژاردن".

له ‌درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، عه‌لاوی جه‌ختی كرده‌وه‌ "به‌ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ئه‌و رێژه‌ كه‌مه‌ی ده‌نگده‌رانی عێراق، كه‌ به‌شدارییان له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كرد، پێویسته‌ به‌ دوای شێوازێكی نوێدا بگه‌ڕێین، كه‌ متمانه‌ بۆ گه‌ل بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ به‌شداری پێكردنی له‌ بڕیاردان له‌ رێگه‌ی پرۆسه‌یێكی سیاسیه‌وه‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانین ریفراندۆمێكی گشتی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و تانانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجامه‌كان كراون ئه‌نجام بدرێت، یانیش هه‌ڵبژاردنێكی نوێ به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌ ئیداره‌دانی له‌لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجامه‌كان هه‌ر چییێک بوون قبووڵی بكه‌ین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15447

Your Comment

You are replying to: .
captcha