١١ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٨:٤٥
27 تیرۆریست لە ئێران دەستگیر کران

بەشی ئێران- وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیێک هەواڵی دەستگیر کردنی 27 تیرۆریستی ڕاگەیاند کە نیەتی ئەنجامی هەوڵی تیرۆریستییان لە مانگی ڕەمەزاندا بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتدا هاتووە:

سەربازانی گومناوی ئیمامی زەمان 27 کەس لە ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی کە نیەتی ئەنجامی جەنایەتی بەربڵاویان لە مانگی ڕەمەزان بە تایبەت شەوانی قەدر و ڕۆژی قودسدا بوو دەستگیر کردووە.

ئەو کەسانە بەمەبەستی نائەمن کردنی ئێرانی ئیسلامی و ئەنجامی هەوڵی تیرۆریستی لە تاران و چەند شاری گرینگ هەروەها بە بڵاو کردنی وێنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڕەشەیان لە میللەتی بەڕێزی ئێران کرد، کە بە هۆشاریی سەربازانی گومناوی ئیمامی زەمان و هاوکاریی بەرپرسانی دەزگای داد و هێزی سەربازی و ئینتیزامی بە تایبەت پۆلیسی فەتا هەموویان دەستگیر کران.

ئەو گرووپە تیرۆریستییە ژمارەیێک زۆر چەک و نارنجۆک و بومبی دەستکردیان پێبووە کە دەستی بەسەردا گیراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15445

Your Comment

You are replying to: .
captcha