بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلھام ئه‌حمه‌د ھاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات سه‌باره‌ت به‌دوایین ھه‌ڵوێستی حكوومه‌تی سووریا له باره‌ی بژارده‌كانی به‌رده‌می كورد ده‌ڵێت: جه‌نگ و بژارده‌ی سه‌ربازی به‌ھیچ شێوه‌یێک چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ناكات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: ئێمه به‌ھه‌مان ڕوانینی رابردوومان، ئێستاش ده‌ڵێین كه ته‌نھا دانووستان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات و ئێمه ئاماده‌ی دانووستانین.
ھاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات رایگه‌یاندووه كه رێگه‌چاره‌ی سیاسی تاكه رێگه‌یه بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و كۆتایی ھێنان به جه‌نگ و بونیادنانی سیستمێكی لامه‌ركه‌زی و دیموكراتی سووریا.
لێدوانه‌كه‌ی ئیلھام ئه‌حمه‌د له كاتێكدایه كه پێشتر "به‌شار ئه‌سه‌د" سه‌رۆكی سوریا رایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر دانووستان بۆ كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باكووری سووریا سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا بۆ كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه په‌نا بۆ ھێزی سه‌ربازی ده‌به‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment