به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌شێک له ڕاپۆرته‌کانی ئه‌مریکا و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان دیندار زێباری ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له حکوومه‌تی هه‌رێم کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕێکخست و وتی: حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی جیدی هاویشتوووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشتر کردنی دۆخی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد بۆ نموونه دۆخی ژنان له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ره‌وپێش چوووه و ڕێژه‌ی به‌شداری کردنی ژنان له داموده‌زگاکانی هه‌رێمدا به شێوه‌یێکی به‌رچاو زیادی کردوووه.
دیندار زێباری سه‌باره‌ت به ده‌ستگیر کردنی تۆمه‌تبارانی داعش له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ژماره‌یێک ئاماری نوێی ده‌خاته ڕوو و ده‌شڵێت: "له ١ی ٧ی ٢٠١٧وه تا ٣١ی ٣ی ٢٠١٨ دوو هه‌زار و ٧٠٤ به‌ندکراوی داعش له زیندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا بوون."
ناوبراو ئاشکراشی کرد له‌و ٨ مانگه‌دا حکوومه‌تی هه‌رێم ٨٥٣ تۆمه‌تباری داعشی ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی عێراق کردوووه‌ته‌وه که خه‌ڵکی هه‌رێم نه‌بوون.
دیندار زێباری ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق که ١٢ی مانگی ڕابردوو به‌ڕێوه چوو زیادی کرد: ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوووه له هاوکاری کردنی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌کان و پڕۆسه‌که به باشی به‌ڕێوه نه‌چوووه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment