دیندار زێباری: هه‌رێم له‌ ٨ مانگی ڕابردوودا ٨٥٣ تۆمه‌تباری داعشی ڕاده‌ستی به‌غدا کردووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێکخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: له‌ ٨ مانگی ڕابردوودا هه‌رێم ٨٥٣ تۆمه‌تباری داعشی ڕاده‌ستی به‌غدا کردوووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ڕاپۆرته‌کانی ئه‌مریکا و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان دیندار زێباری ڕێکخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ حکوومه‌تی هه‌رێم کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕێکخست و وتی: حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی جیدی هاویشتوووه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشتر کردنی دۆخی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد بۆ نموونه‌ دۆخی ژنان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ره‌وپێش چوووه‌ و ڕێژه‌ی به‌شداری کردنی ژنان له‌ داموده‌زگاکانی هه‌رێمدا به‌ شێوه‌یێکی به‌رچاو زیادی کردوووه‌.

دیندار زێباری سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیر کردنی تۆمه‌تبارانی داعش له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ژماره‌یێک ئاماری نوێی ده‌خاته‌ ڕوو و ده‌شڵێت: "له‌ ١ی ٧ی ٢٠١٧وه‌ تا ٣١ی ٣ی ٢٠١٨ دوو هه‌زار و ٧٠٤ به‌ندکراوی داعش له‌ زیندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا بوون."

ناوبراو ئاشکراشی کرد له‌و ٨ مانگه‌دا حکوومه‌تی هه‌رێم ٨٥٣ تۆمه‌تباری داعشی ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی عێراق کردوووه‌ته‌وه که‌ خه‌ڵکی هه‌رێم نه‌بوون.

دیندار زێباری ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق که‌ ١٢ی مانگی ڕابردوو به‌ڕێوه‌ چوو زیادی کرد: ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوووه‌ له‌ هاوکاری کردنی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌کان و پڕۆسه‌که‌ به ‌باشی به‌ڕێوه ‌نه‌چوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15432

Your Comment

You are replying to: .
captcha