به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ڕایگه‌یاند: له ناوچه‌ی گوڵهجۆش حه‌شد ژماره‌یێكی زۆر عه‌ره‌بی ھاورده كردوون و داوای چۆڵ كردنی گونده‌كان ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه كورده‌كان چۆڵی ده‌كه‌ن.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی لقی ١٥ی پارتی له خانه‌قین بۆ پێگه‌ی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: "ماوه‌یێكی زۆره كوردانی سنووری قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره و سنووری خانه‌قین خۆیان پارێزگاری له خۆیان ده‌كه‌ن و چه‌كیان ھهڵگرتوووه، پێش چه‌ند ڕۆژێكیش خه‌ڵكی گونده‌كانی سنووری قه‌ره‌ته‌په سێ چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیر كرد و ڕاده‌ستی ھێزه ئه‌منییه‌كانیان كردوون، دوای ئه‌وه داعش ھێرشی كرده سه‌ر ئه‌و گوندانه و ھه‌ڕه‌شه‌ی لێیان ده‌كرد بۆیه به ناچاری گونده‌كان ده‌ستیان كردوووه به چۆڵ كردن و تا ئێستا سێ گوند چۆڵ كراون و ھه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر چه‌ندین گوندی دیكه‌یش ھه‌یه كه ئه‌وانیش چۆڵی بكه‌ن چوونكه پێشمه‌رگه‌ی لێ نییه و ھێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبییش پارێزگاری‌یان لێ ناكه‌ن و داعش‌یش به ئاشكرا له ناوچه‌كه‌دا بوونی ھه‌یه".
شێخ مسته‌فا ڕاشیگه‌یاند: "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه حه‌شدی شه‌عبی له سنووری گوڵه‌جۆ له گونده‌كانی پاڵانی عه‌ره‌بێكی زۆریان ھاورده كردوووه و ھه‌ڕه‌شه له كورده‌كان ده‌كه‌ن كه پێویسته ئه‌و گوندانه چۆڵ بكه‌ن و ڕاده‌ستی عه‌ره‌به‌كانیان بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌ڵگه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆیه پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن جارێكی دیكه ده‌ستی پێكردوووهتهوه".
به‌رپرسی لقی ١٥ی پارتی ڕوونی كرده‌وه كه له‌لایێک داعش و له‌لایێک حه‌شدی شه‌عبی ھه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵ كردنی گونده‌كان له كورده‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕوات كورده‌كان ناچارن ئه‌و گوندانه چۆڵ بكه‌ن چوونكه ته‌نیا خۆیان ده‌پارێزن و كه‌س نییه پارێزگاریان لێ بكات.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment