به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌لال مه‌حموودزاده نوێنه‌ری خه‌ڵکی مه‌هاباد سه‌باره‌ت به کوژرانی چه‌ند کۆڵبه‌رێک له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا هۆشداری به ڕه‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆی ئێران داوه و له کیتابێکی فه‌رمیدا داوای لێکردوووه کۆتایی به کوژرانی کۆڵبه‌ره‌کان بهێندرێت.
مه‌حموودزاده له کیتابه‌که‌یدا ئه‌و پرسیاره‌ی له وه‌زیری ناوخۆی ئێران کردوووه که بۆچی ده‌ستدرێژ کردن و کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبه‌ره‌کان له‌لایه‌ن هێزی سنوورپارێزهرهوه کۆتایی پێ نایێت؟
ناوبراو زیاتریش ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئێران سه‌ره‌نجیان خستۆته سه‌ر مافی کۆڵبه‌ره‌کان به‌وه‌شه‌وه هێزی ئینتیزامی و پارێزه‌رانی سنوور به هه‌ڕه‌مه‌کی ته‌قه له کۆڵبه‌ره‌کان ده‌که‌ن و کوژراو و برینداریان لێ ده‌خه‌نه‌وه. هه‌ر له‌م دوو ڕۆژه‌ی دواییشدا چه‌ند کۆڵبه‌ری کورد له سنووره‌کانی ڕۆژئاوای ئێران کوژراون یان بریندار کراون.
مه‌حموودزاده دووپاتی کردۆته‌وه که سه‌ره‌ڕای ئه‌و هۆشدارییانه‌ی به به‌رپرسان و وه‌زیری ناوخۆ دراوه به‌داخه‌وه به پاساوی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دیارده‌ی قاچاخ کۆڵبه‌ری کورد ده‌کوژن و برینداری ده‌که‌ن که بۆ پاروویێک نان و دابین کردنی بژێوی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رپرسان به‌ره‌نگاری قاچاخ ده‌بنه‌وه به ڕێگری له هاورده کردنی ئه‌و ئۆتۆمبێله فوولانه بکه‌ن که کاربه‌ده‌ستانی حوکمی و به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگا حکوومییه‌کان له به‌نده‌ره فه‌رمییه‌کانه‌وه هاورده‌ی ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment