به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا دهستیچی سه‌رۆکی حیزبی یه‌کێتیی گه‌وره‌ی تورکیا که وه‌کوو پایه‌ی سێهه‌می هاوپه‌یمانێتیی کۆمار ناوی لێده‌برێت له میتینگی هه‌ڵبژاردنی پارتی داد و گه‌شه له ئیسکی شه‌هیر ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا له چیای قه‌ندیل ده‌کات و ده‌ڵێت: ئێستاکه ئۆپه‌راسیۆن له چیای قه‌ندیل به‌رده‌وامه. باوه‌ڕمان هه‌یه که له کورتخایه‌ندا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ته‌واو ده‌بێت و ئاڵای تورکیا له چیای قه‌ندیل هه‌ڵده‌کرێت. که‌سانێک که پێشتر ڕایانده‌گه‌یاند که ناکرێت بچینه ناو قه‌ندیل و ئۆپه‌راسیۆن له‌و شوێنه ئه‌نجام بده‌ین ئێستاکه ده‌ڵێن تیرۆریستان له قه‌ندیل نه‌ماون و ئه‌و شوێنه‌یان چۆڵ کردوووه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که بۆچی له قه‌ندیل ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌بێت وتیشی: یه‌که‌م له قه‌ندیل ئه‌گه‌رچی ژماره‌یان که‌م بۆته‌وه به‌ڵام گرووپه تیرۆریستییه‌کان هه‌ن. دووهه‌م له قه‌ندیل ناوچه‌یێکی تایبه‌ت هه‌یه و قه‌ندیل بۆ PKK و باڵه‌کانی ئه‌و گرووپه وه‌ک هێمایێک دێته ئه‌ژمار. ئه‌و شوێنه له کورت خایه‌ندا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیاوه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت و ئاڵای ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ڵده‌کرێت. نیگه‌رانیی هیچ شتێک نه‌بن ئه‌و کاته‌ی که ئێمه ئۆپه‌راسیۆنمان له عه‌فرین ئه‌نجام دا ئه‌و تواناییه‌مان هه‌یه که له قه‌ندیلیش ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بده‌ین و به دوای قه‌ندیل نۆره‌ی شه‌نگال و مه‌خمووره.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment