په‌رله‌مانی کوردستان سکاڵا دژ به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دادگه‌ی فیدڕاڵ به‌رز ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری په‌رله‌مان کوردستان باس له‌ بڕیاری په‌رله‌مان و حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ده‌کات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵا دژ به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دادگه‌ی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق جه‌وهه‌ر به‌ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: په‌سه‌ندکراوی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان کارێکی ئامانجدارانه‌ هاوشێوه‌ی بڕیاری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه‌ له‌باره‌ی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان‌.

ناوبراو وتیشی: په‌رله‌مانی کوردستان و حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ده‌یانه‌وێت دژ به‌ په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سکاڵا له‌ دادگه‌ی فیدڕاڵ تۆمار بکه‌ن.

تارق جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناتوانێت ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و پووچه‌ڵ‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ سووکایه‌تی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و دیکه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15412

Your Comment

You are replying to: .
captcha