ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان عێراق به‌ره‌وڕووی کێشه‌ی دژوار‌ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن وڵات به‌ره‌وڕووی کێشه‌ی دژوار‌ ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان محه‌مه‌د تاها له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌رکه‌کانی به‌ شێوه‌یێکی باش ڕانه‌په‌ڕاندوووه‌ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به‌ بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی خۆی له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن عێراق به‌ره‌وڕووی کێشه‌یێکی دژوار ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌که‌مین براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌ به‌ڵام په‌سه‌ندکراوی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زوڵمێکی زۆر له‌ حه‌قی ده‌نگده‌رانی ئه‌و حیزبه‌ دێته‌ ئه‌ژمار.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15411

Your Comment

You are replying to: .
captcha