به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به سووتاندنی کۆگای سندوقی ده‌نگدان ده‌کات و ئه‌و ڕووداوه به پیلانێک بۆ زه‌برلێدان له دیموکراسی له عێراق وه‌سف ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت مامه‌ڵه‌یێکی توند له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێک ده‌که‌ین که بیه‌وێت ئاسایشی خه‌ڵکی عێراق تێک بدات.
ئه‌وه له کاتێکدایه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ر له‌وه‌ی پرۆسه‌ی بژاردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان ده‌ست پێ‌بکات ئاگر له یه‌کێک له کۆگای سندوقه‌کانی ده‌نگدانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ناوچه‌ی ڕه‌سافه له نزیک شه‌قامی فه‌له‌ستین له ناوه‌ڕاستی به‌غدا که‌وتوووه‌ته‌وه و لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غداش ڕای‌گه‌یاند که به‌شێک له سندوقه‌کان به ته‌واوی سووتاون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕووسیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment