به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا له میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد "بزاڤی خزمه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن پلانیان دانابوو بۆ ئه‌نجامدانی كووده‌تایێكی نوێ له توركیا و ئه‌نجامدانی كاری كوشتن."
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌شڵێت: "توانیمان شكست به هه‌وڵه نوێیه‌كه‌ی بزاڤی خزمه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی كووده‌تا بهێنین."
شایانی باسه؛ ڕۆژی 15-7-2016 هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كووده‌تا له توركیا درا به‌ڵام له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه له پاش چه‌ند كاتژمێرێک له پێكدادان، هه‌وڵه‌كه شكستی پێهێندرا و له‌و كاته‌وه حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بزاڤی خزمه‌تی به‌پلانداڕێژه‌ری ئه‌و كووده‌تایه ناو ده‌بات و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان لایه‌نگری بزاڤه‌كه ئێستا له زینداندان.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment