بهپێی ههواڵی کوردپرێس، درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێکی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردۆتەوە سەر گوندی قەرە تەپە سەر بە ناحیەی یایجی لە ڕۆژئاوای کەرکووک و سەنگەرەکانی پێشەوەی لیوای ١٦ی حەشدی شەعبی و بەوهۆیەشەوە ژماریێک چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، چەکدارانی داعش بە نیاز بوون ئەو گوندە کۆنتڕۆڵ بکەن.
لەو بارەیەشەوە حاجی جەودەت عساف وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری کەرکووک ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر گوندی قەرە تەپە دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و نزیکەی ١٠ی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی هەینی لە سەر شەممەی ڕابردوو دوو تەقینەوە و هێرشێک لە ناو شاری کەرکووک ڕوویاندا و لە ئاکامدا ژمارەیێک کەس کوژران و بریندار بوون.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60103
Your Comment