یه‌که‌مین که‌شتیی نه‌وتیی عێراق له‌ به‌سره‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌مریکا به‌ڕێکه‌وت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای نزیکه‌ی ٣٠ ساڵ له‌ ڕاگرتنی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریکا یه‌که‌مین که‌شتیی نه‌وتیی بارهه‌ڵگر که‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌ڵگرتبوو له‌ به‌نده‌ری به‌سره‌وه‌ به‌ره‌و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڕێکه‌وت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار عه‌لی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕای‌گه‌یاند: که‌شتییه‌که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌ به‌نده‌ری به‌سره‌وه‌ به‌ڕێکه‌وتوووه‌ که‌ ناوی (به‌غداد)ه‌ و ئه‌وه‌ش بۆ یه‌که‌مین جاره‌ له‌ دوای ساڵی ١٩٩١ه‌وه‌ که‌شتییێکی عێراق به‌ ئاڵا و ناوی عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌مریکا به‌ڕێبکه‌وێت.

ناوبراو وتیشی: که‌شتییه‌که‌ ته‌نها نه‌وتی خاوی هه‌ڵگرتوووه‌ و وه‌زاره‌ته‌که‌یان له‌ داهاتوودا بازرگانیی نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا زیاتر په‌ره ‌پێده‌ده‌ن.

جه‌بار عه‌لی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند له‌ ڕابردوودا به‌هۆی ڕوودانی جه‌نگ له‌ عێراق و نائارامیی ناوچه‌که‌ نه‌یانتوانیوه‌ بایه‌خ به‌ بازرگانیی نه‌وت بده‌ن و ئه‌م هه‌نگاوه‌شی به‌ گرنگ له‌ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری عێراق ناو بردوووه‌.

هاوکات له‌ ئه‌مساڵدا حكوومه‌تی عێراق بایه‌خی زیاتری به‌ سیاسه‌تی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق داوه‌ ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌های نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزه‌ و ئه‌وه‌ش له ‌قازانجی عێراقدایه‌ كه‌ ٩٩%ی بودجه‌ی وڵات پێكده‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15398

Your Comment

You are replying to: .
captcha