به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 10ی حوزه‌یران له به‌یاننامه‌یێکدا کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه له ڕوانگه‌ی هه‌ست کردن به به‌رپرسیارێتی بۆ چاودێری کردنی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان دوودڵیی خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به سووتانی کۆگای سندوقه‌کانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨.
له به‌یاننامه‌که‌ی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراقدا هاتوووه ڕووداوه‌که له کاتێکدایه که په‌رله‌مان ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ڕاسپاردبوو بۆ ژماردنه‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به ده‌ستی.
له به‌شێکی‌تری به‌یاننامه‌که‌دا کۆمیسیۆنه‌که داوای له حکوومه‌تی عێراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کردوووه لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کاره ئاشکرا بکه‌ن که ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی سووتاندن و ئاڵۆزی نانه‌وه‌وه کێشه و قه‌یران دروست بکه‌ن.
ئه‌وه له کاتێکدایه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ر له‌وه‌ی پرۆسه‌ی بژاردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان ده‌ست پێ‌بکات ئاگر له یه‌کێک له کۆگای سندوقه‌کانی ده‌نگدانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ناوچه‌ی ڕه‌سافه له نزیک شه‌قامی فه‌له‌ستین له ناوه‌ڕاستی به‌غدا که‌وتوووه‌ته‌وه و لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غداش ڕای‌گه‌یاند که به‌شێک له سندوقه‌کان به ته‌واوی سووتاون.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment