کوردپرێس:
سیروان عەبدوڵڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بڕیارەكەی پەرلەمانی عیراق یارییێكی پیس بوو بۆ تێكدانی پرۆسەی سیاسی و دەربڕینێكی نایاسایی و نادەستووریش بوو، لەچوارچێوەی ململانێی نێوان سوننە و سوننە لە لایێک و ناوخۆی شیعەكان و هاوكات نێوان شیعە و سوننەكاندا.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، بۆ ئەوەی گرفت بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق دروست بكرێت، سەلیم جبووری و لایەنە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردن، یاریەكەیان دەست پێكرد و دەشڵێت: "ئەگەر لەو یارییە بەردەوام بن، كێشەی گەورەتر ڕوودەدات".
لەبارەی سووتانی كۆگایێكی دەنگەكان لەناوچەی ڕەسافەی بەغدا، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی وتی: " سووتاندنی سندوقەكانی دەنگدان، كۆتایی بەكێشە و ئاڵۆزییەكان ناهێنێت، بەڵام ئەگەر سندوقەكانیش نەسوتێندرایە، بڕیارەكەی پەرلەمان بۆ ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست، جێبەجێ نەدەكرا، ئەم ئاگرە گەورەیەش، یەكێك لە پەرچەكردارەكانی ئەو بڕیارە بووەو ئەگەری هەیە شەڕ و پێكدادانیش ڕوو بدات".
Your Comment