کوردپرێس:
سەلیم جبووری، لە راگەیاندراوێكدا دوای رووداوی ئاگركەوتنەوە لە كۆگای كۆكردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان لەناوچەی رەسافەی شاری بەغدا، رایگەیاندووە: ئەو كارە بەدەستی ئەنقەست ئەنجام دراوە و مەبەست لێی شاردنەوەی ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنە.
جبووری، كە لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی 5، بەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، نەیتوانی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان سەركەوێت، داوای كرد پرۆسەی هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە و لێكۆڵینەوەی وردیش لە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بكرێت و ئەو كەسانەش ئاشكرا بكرێن كە لەپشت رووداوەكە بوون.
Your Comment