بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە هەواڵێكی بەپەلەدا بڵاوی كردەوە، كەمێک پێش ئێستا ئاگر لە كۆگایێكی هەڵگرتنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوچەی ڕەسافە كەوتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاندووە لە ئێستادا تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكەن، بەڵام هێشتا هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەردەوامە.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment