كۆگایێكی سندووقەكانی دەنگدان ئاگری تێبەربوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیێنێت: لە كۆگایێكی ناوچەی ڕەسافەی بەغدا، كە ژماریێک لە سندووقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەمساڵی تێدایە ئاگر كەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە هەواڵێكی بەپەلەدا بڵاوی كردەوە، كەمێک پێش ئێستا ئاگر لە كۆگایێكی هەڵگرتنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوچەی ڕەسافە كەوتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاندووە لە ئێستادا تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكەن، بەڵام هێشتا هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەردەوامە.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15384

Your Comment

You are replying to: .
captcha