ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق دادوەرانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی دەستنیشان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئه‌و دادوه‌رانه‌ی ده‌ستنیشان كرد، كه‌ سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست ده‌كه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له ‌به‌یاننامه‌یێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌نجومه‌نی باڵا ئه‌و دادوه‌رانه‌ی ده‌ستنیشان كرد، كه‌ سه‌رپه‌رشتیی پڕۆسه‌ی هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی مادده‌ی چوار له ‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر فایه‌ق زێدان ئه‌نجام دراوه‌، تیایدا بانگهێشتی زۆرێک له‌ به‌رپرسانی باڵای كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌وانه‌ فه‌رمانگه‌ی چالاكیه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی سكاڵاكان كردووه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌مواركرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی كۆمسیۆنی به‌خشییه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی، بۆ ڕایكردنی كاره‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست.

سەرچاوە: السومریە نیوز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15382

Your Comment

You are replying to: .
captcha