موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ سه‌ردانی ماڵی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌كات

بەشی تورکیا- به‌ربژێری "جه‌هه‌په‌" بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاشكرای كرد، رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌ردانی ماڵی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ربژێری جه‌هه‌په‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ میدیاكانی توركیا رایگه‌یاند: رۆژی دووشه‌ممه‌ 11-6-2018 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ئامه‌دی ئه‌نجام ده‌دات و له‌وێش سه‌ردانی ماڵی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ده‌كات و له‌گه‌ڵ باشاک ده‌میرتاش هاوژینی سەلاحه‌دین ده‌میرتاش و خانه‌واده‌كه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه‌.

ئینجه‌ راشیگه‌یاند: "رۆژی 9-5-2018 سه‌ردانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشم كرد له‌ گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی ئه‌دیرنه‌، پێم راگه‌یاند كه‌ له‌ ئامه‌دیش میتینگ ساز ده‌كه‌م.

موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ كاژێر 17:00-ی رۆژی دووشه‌ممه‌، میتینگێكی جه‌ماوه‌ری بۆ ده‌نگده‌رانی له ئامه‌د ساز ده‌كات و دواتر سه‌ردانی ماڵی ده‌میرتاش ده‌كات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15381

Your Comment

You are replying to: .
captcha