بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکس هافمەن، کارناسی سەنتەری ئەمریکەن پرووگس لە کۆبوونەوەیێکدا کە لەبارەی دۆخی سووریا بەڕێوە چوو وتی: تورکیا نیگەرانی هاوکاریی نێوان ئەمریکا و کوردەکانی سووریایە بەڵام ئەگەر ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە تورکیا خەساری زیاتر دەبینێت.
ناوبراو زیادی کرد: پاش چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا، هێزەکانی پەکەکە بە پشتگیریی دیمەشق لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی تورکیا ئەنجام دەدەن.
هافمەن جەخت دەکاتەوە زیاترین پێکدادان لە نێوان تورکیا و پەکەکە ئێستا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕوو دەدات.
ئەو کارناسە هەروەها دەڵێت بەرپرسی سەرەکیی گرژیی نێوان حکوومەتی تورکیا و پەکەکە ئەردۆغانە، چوونکە ئەردۆغان بەنیازە بە لەناوبردنی پەکەکە دەنگی ناسیۆنالیستەکانی تورکیا بەدەست بێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment