بێده‌نگیی به‌غدا هه‌مبه‌ر هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ خاکی عێراق جێگای سه‌رسووڕمانه‌‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕای‌گه‌یاند: بێده‌نگیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و په‌رله‌مانی عێراق هه‌مبه‌ر هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌ بۆته‌ مایه‌ی سه‌رسووڕمان‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر له‌و باره‌وه‌ بۆ هه‌واڵده‌ریی ئه‌لمه‌علوومه‌ی وت: بێده‌نگیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و په‌رله‌مانی عێراق هه‌مبه‌ر بابه‌تی هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق و ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌ جێگای سه‌رسووڕمانه‌.

یاوه‌ر ئاماژه‌ی دایه‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هێزه‌کانی تورکیا که‌ ئێستا له‌ ناوچه‌یێک له‌ سێ گۆشه‌ی سنووری عێراق، سووریا و تورکیا له‌ ئارادایه‌ و دووره‌ له‌ بنکه‌ و بارگه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه‌ و ڕاپۆرته‌کانی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و تورکه‌کان له‌ باره‌ی هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ باکووری عێراقی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و وتی: ئاوه‌ها هه‌ماهه‌نگییێک ئه‌رکی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ خاکی عێراق و بوردمان کردن و هێرشی ئاسمانیی ئه‌و هێزانه‌ پێشێل کردنی سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی عێراق دێته‌ ئه‌ژمار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15373

Your Comment

You are replying to: .
captcha