به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌و باره‌وه به هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووزی وت: ده‌ستووری عێراق مافی پێشمه‌رگه و دیکه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ته‌زمین کردوووه، بۆیه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان پێشێل کردنی مافی ئه‌و هێزانه دێته ئه‌ژمار.
ئه‌سه‌سه‌رد به خستنه‌ڕووی پرسیارێک که به‌پێی چ ده‌ستوورێک مافی یاسایی پێشمه‌رگه که بۆ به‌ره‌ڤانی له عێراق گیانفیداییان کردوووه، پێشێل کراوه؟ وتی: به‌رپرسیارێتیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان ته‌نها تایبه‌ت به کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و دادگه‌ی عێراقه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment